دامەزراوەکان لە چەند خاڵێکدا هۆشدارییەکە ئەخاتە روو لەوانە:

​١. دامەزراوەی پەی هۆشدارى دەدات کە هەرێم لەبەردەم مەترسیی نەبوونی مووچە و گۆڕانکاریی نێودەوڵەتی دایە.

٢. رەخنە لە هێزە سیاسییەکان دەگرێت کە دوای ساڵێک و سێ مانگ لە هەڵبژاردن، هێشتا پەرلەمانیان کارا نەکردووە.

٣. ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها دوو ساڵ و نیو لە تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان ماوە و کات خەریکە دەبێتە قوربانی.

٤. هێزەکان بەوە تۆمەتبار دەکات کە سەرقاڵی بەغدان و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمیان پشتگوێ خستووە.

٥. هۆشدارى دەدات کە بەرژەوەندیی وڵاتان زوو دەگۆڕێت و ئەزموونی ڕۆژئاوا دەبێت بکرێتە پەند بۆ ناوخۆ.

٦. ڕایدەگەیەنێت لایەنەکان لە بەغدا تەنها خەمی پۆستی سەرۆک کۆماریانە نەک ماف و شایستە داراییەکانی خەڵک.

٧. داوا دەکات پارتی و یەکێتی بە زووترین کات پەرلەمان کارا بکەنەوە و کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن.

٨. داواش لە چین و توێژەکان دەکات فشار دروست بکەن تا دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن کۆتایی بە پەکخستنی دامەزراوەکان بێنن.