دامەزراوەکان لە چەند خاڵێکدا هۆشدارییەکە ئەخاتە روو لەوانە:
١. دامەزراوەی پەی هۆشدارى دەدات کە هەرێم لەبەردەم مەترسیی نەبوونی مووچە و گۆڕانکاریی نێودەوڵەتی دایە.
٢. رەخنە لە هێزە سیاسییەکان دەگرێت کە دوای ساڵێک و سێ مانگ لە هەڵبژاردن، هێشتا پەرلەمانیان کارا نەکردووە.
٣. ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها دوو ساڵ و نیو لە تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان ماوە و کات خەریکە دەبێتە قوربانی.
٤. هێزەکان بەوە تۆمەتبار دەکات کە سەرقاڵی بەغدان و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمیان پشتگوێ خستووە.
٥. هۆشدارى دەدات کە بەرژەوەندیی وڵاتان زوو دەگۆڕێت و ئەزموونی ڕۆژئاوا دەبێت بکرێتە پەند بۆ ناوخۆ.
٦. ڕایدەگەیەنێت لایەنەکان لە بەغدا تەنها خەمی پۆستی سەرۆک کۆماریانە نەک ماف و شایستە داراییەکانی خەڵک.
٧. داوا دەکات پارتی و یەکێتی بە زووترین کات پەرلەمان کارا بکەنەوە و کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن.
٨. داواش لە چین و توێژەکان دەکات فشار دروست بکەن تا دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن کۆتایی بە پەکخستنی دامەزراوەکان بێنن.