دوێنێ هەینی 6ی 2ی 2026، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) لەبارەی دانوستانەکانی ئەمڕۆی مەسقەت نووسیویەتی: "دانوستانەکان بە باشی بەڕێوەچوون بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پەرەسەندنی سەربازیی ئێستا."
سەرباری ئەوەش، زێباری هۆشداری داوە و دەڵێت: "بەڵام شەیتان لە وردەکارییەکاندایە، بەتایبەتی کە چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی، بە پشتبەستن بە ئەزموونی ڕابردوومان، چەندین وردەکاریی تەکنیکی و زانستی و ئۆپەراسیۆنی لەخۆدەگرێت."
هۆشیار زێباری لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە، بەهۆی ئەو ئاڵۆزییە تەکنیکییانەوە "کۆبوونەوەی داهاتوو گرنگترین و یەکلاکەرەوە دەبێت."