سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی به ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت"ی ڕاگه‌یاندووه كه هه‌ریه‌كه له (عه‌ممار حه‌كیم، قه‌یس خه‌زعه‌لی و حه‌یده‌ر عه‌بادی) هه‌ڵوێستیان گۆڕیوه و دژی كاندیدكردنی نوری مالیكین. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر مالیكی هیوای به تویتێكی دۆناڵد تره‌مپ و باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بوو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته.
به‌وپێیه‌ی كه ئاسته‌نگه‌كان له‌به‌رده‌م مالیكی توندتر بوون، ناوبراو ئاماده‌یی بۆ كشانه‌وه نیشانداوه به‌ڵام به یه‌ك مه‌رجی سه‌ره‌كی:
• ده‌بێت كاندیدی جێگره‌وه له ناو هاوپه‌یمانی "ده‌وڵه‌تی یاسا" بێت.
• ئه‌م مه‌رجه وه‌ك به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌بینرێت، كه ده‌یه‌وێت بۆ خولێكی تر پۆسته‌كه وه‌ربگرێته‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، كه هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ١١ی ١١ی ٢٠٢٥ توانی ٤٧ كورسی به‌ده‌ستبهێنێت، داوای كشانه‌وه‌ی شه‌خسیی مالیكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی له‌سه‌ر دروست بێته‌وه. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێداگریی مالیكی بۆ ئه‌وه‌یه ڕێگریی بكات له گه‌ڕانه‌وه‌ی سودانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
نزیكه‌ی سێ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا تێپه‌ڕیوه، كه‌چی:
• شیعه: له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ناكۆكن.
• كورد: پارتی و یه‌كێتی به دوو كاندیدی جیاواز ململانێ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن.