تیپی ڤۆڵکان گروپی تورکیا بە درەوشاوەیی ئەمیر مێهدی میرزاخانی و مێهدی شاهرۆخی یاریزانانی تیپی نیشتمانی هۆکی ئێران، بە ئەنجامی ٧-٦ لە تیپی پۆلیسی گۆجۆ کە ڕەزا نوورزادە و یەقووب بەهرامی یاریزانانی دیکەی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێرانی تێدایە، بردەوە بۆ ئەوەی پلەی پاڵەوانێتی سوپەرلیگی هۆکی نێوهۆڵی تورکیا بەدەستبهێنێت و لە کۆتاییدا دەرفەتی بەشداریکردن لە خولی هۆکی ئەوروپایان دەست بکەوێت.
لە کۆتایی ڕکابەرییەکانی خولی سوپەری تورکیا، ئەمیر مێهدی میرزاخانی گۆڵکاری ئاسیا وەک باشترین یاریزانی خولی سوپەری تورکیا هەڵبژێردرا.
لە یاری کۆتایی ئەم پێشبڕکێیەدا چوار یاریزانی نیشتمانی ئێرانی تێدا ئامادە بوون کە دوو یاریزانیان لە تیپی پاڵەوان و دوو یاریزانی دیکەش لە تیپی دووهەمدا بوون.