لە درێژەی پێشبڕکێکانی زۆرانبازی فەرەنگی ڕیزبەندی جیهانی کە لەلایەن کرواتیاوە بەڕێوەدەبرێت، عەلی ئۆسکو لە یاری کۆتایی کێشی ٧٧ کیلۆگرامدا هاتە سەر توتامی
ئەو کە پێشتر شکستی بە ڕکابەرەکانی ئەمریکا و میسر و هەنگاریا و جۆرجیا هێنابوو، لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی هەنگاری بووەوە و بە ئەنجامی ٩-١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕی لە گەردنی خۆی ئاڵا.
لەم کێشەدا، ئەمیر مێهدی سەعیدی نەوا و ئەهورا بۆیری لە کێبڕکێکان دوورخرانەوە.
شەوی ڕابردووش، عێرفان جەرکەنی لە دوو کێشی یەکەمدا مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا، هەروەها مەیسەم دێلخانی میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.