بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی توی
وشک دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:
چارەسەری کەم خوێنی دەکات لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە ئاسن.
پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت و هاوسەنگ و ڕێکیدەخاتەوە.
پوک بەهێز دەکات و هەوکردنی ناهێڵێت.
کرداری هەرس ئاسان دەکات و ڕیخۆڵە پاک دەکاتەوە و بەسوودە بۆ قەبزی.
ئاستی شەکرە لە خوێندا دادەبەزێنێت و ڕێکیدەخاتەوە.
جگەر لە مادە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە.
بەسوودە بۆ کۆکە و هەستیاریی قوڕگ.
بۆ گەشەی منداڵ بەسوودە.
ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی ترشەلۆکی گەدە./.