بهگوێرهى سهرچاوهكانى ههواڵ، لەمڕۆوە تیمێكی ئێران وعێراق هاتونەتە هەڵەبجەو بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی شارەكە، بەدوای تەرمی سەربازی عێراقی و ئێرانیدا دەگەڕێن كە لەساڵانی 1980 تاوەکو 1988 لەو ناوچانە بێسەروشوێنبون.
ئهوهش زانراوهـ، تیمی گەڕانەکە چەند شوێنێکی جیاوازیان لەسنورەکە دەستنیشانکردوە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکانو بڕیارە سەرەتای کارەکانیان لەگوندی شیرەمەڕەوە دەستپێبکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای شەڕی عێراقو ئێران تائێستا چارەنوسی زیاتر لە50 هەزار سەربازی ئێرانیو عێراقی بەنادیاری ماوەتەوە