یاریدەدەری سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی "RT"ی روسی ئاماژەی بەوەکرد،" حەشدی شەعبی لەپاڵ خاوەن ماف دەوەستێت، ئەمریکاش لایەنی دەستدرێژیکارە بۆح سەر ئێران".
وتیشی،" بوونی رژێمی ئێران، هاوسەنگی هێزە لە ناوچەکە، بەبێ ئەو هیچ وڵاتێک ناتوانێت بەڕوی پلانەکانی ئیسرائیلدا بوەستێتەوە ".
ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئەو شەڕە دروستبێت دۆخێکی کارەساتبار بەسەر عێراق و ناوچەکەدا دێت، بەتایبەت لەڕوی ئەمنی و ئابورییەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لەشاری مەسقەتی پایتەختی عومان دانوستانیان دەستپێکرد و بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوشدا گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان دەستپێبکەنەوە.