فەرمانگەی میدیا و زانیاری 9ی 2ی 2026، لە ڕاپۆرتێکدا شیکاریی داتا داراییەکانی بودجەی گشتیی عێراقی لە ساڵانی (2005-2025) بڵاو کردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، حکومەتی فیدراڵ خەرجییە سیادییەکانی گەیاندووەتە نزیکەی 47.4 ترلیۆن دینار لە ساڵێکدا، ئەمەش بە تێهەڵکێشکردنی بودجەی حەشدی شەعبی و تێچووی نەوت. بەهۆی ئەم سیاسەتەوە، هەرێمی کوردستان ساڵانە بڕی 8.7 ترلیۆن دینار لە پشکەکەی دەبڕدرێت.
لە دۆسیەی قەرزەکاندا، ئامارەکان ستەمێکی گەورە نیشان دەدەن؛ لەکاتێکدا هەرێم ساڵانە 1.6 ترلیۆن دینار قەرز دەداتەوە، تەنها 62.4 ملیار دینار لەو قەرزانە وەک پشک وەردەگرێت. واتە "بەرامبەر هەر یەک دۆلار کە وەک قەرز وەریدەگرێت، بڕی 26 دۆلار بۆ دانەوەی قەرزی عێراق دەدات."
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش داوە، بەکارهێنانی میکانیزمی "خەرجیی فیعلی" بووەتە هۆی "سزایەکی بەکۆمەڵ"، چونکە بەستنەوەی بودجەی هەرێم بە پڕۆژەکانی باشووری عێراق پێشێلکردنی ماددەی 121ی دەستوورە و وای کردووە هەر کاتێک پڕۆژەیەک لە بەغدا پەک بکەوێت، پشکی هەرێمیش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کەم ببێتەوە.