ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی ئەم رۆژە کردوو وەک "ڕۆژێکی پیرۆز" بۆ گەلی ئێران و سەرجەم گەلانی چەوساوەی ناوچەکە وەسف کرد. ناوبراو ئاماژەی بە توانای دیپلۆماسی تاران کرد و ڕایگەیاند: "ئاشکرایە کە ئێران بەوە بەناوبانگە لە کایەی سیاسەتدا هەمیشە کارەکتەرێکی براوەیە."
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی بوونەتەوە، پەرلەمانتارەکەی پێشووی هەرێم هیوای خواست کە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە بە حیکمەتی خۆیان بتوانن:
تەنگوچەڵەمە ئابووری و سیاسییەکان تێپەڕێنن.
خۆشگوزەرانییەکی شایستە بۆ میللەتەکەیان دابین بکەن.
ئەو داهاتووە بێننە دی کە خەڵکی ئێران داخوازی دەکەن.
لە بارەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ناوبراو وتی: هەزار سەعات گفتوگۆ باشترە لە سەعاتێک شەڕ"
هاوکات هۆشداری دا لە لێکەوتەکانی هەر پێکدادانێک و وتی:
"ئومێدەوارین ئەنجامی دانوستانەکان ئاشتی بێت نەک ماڵوێرانی، چونکە پریشکی هەر شەڕێک لە ئێراندا، ڕاستەوخۆ بەر هەرێمی کوردستانیش دەکەوێت.
ئەو وتی: بنەمایەکی ناسراو هەیە دەڵێت: هەزار سەعات دانوستان بکەیت، زۆر باشترە لەوەی یەک سەعات جەنگ بێت."
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ناوبراو تیشکی خستە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و ئاماژەی بەوە کرد کە تاران بە ڕەسمی ڕایگەیاندووە چەکی ئەتۆمی نییە و نیازی بەکارهێنانیشی نییە. وتیشی: "ئەو ڕێژە کەمەی پیتاندنی یۆرانیۆم کە ئەنجام دراوە، بۆ مەبەستی مەدەنی و بەرژەوەندی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی ئێرانە."