لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێردا سەبارەت بەوەی "چ پەیامێکتان بۆ خەڵکی سلێمانی هەیە، ئایا دەتەوێت بڵێیت وەک چۆن لە ڕابردوودا پشتوپەنای لێقەوماوان بوون، لە داهاتووشدا بە هەمان ڕۆحیەتەوە لەگەڵ کورد و عەرەب لە عێراق و هەرێم بەردەوام دەبن؟"، حەسەن پوور ڕایگەیاند:
"شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران سنووردار و تایبەت نییە بەو نەخشە جوگرافییەی ئێستا پێی دەوترێت ئێران. ئامادەبوونی ئەم چین و توێژە جیاوازانە لە ئایین، مەزهەب، نەتەوە و زمانە جیاوازەکان لەم یادەدا، ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەوانیش خۆیان بە خاوەنی بەشێک لەم شۆڕشە دەزانن."
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە نامەی پیرۆزبایی لایەنەکان و ئامادەبوونیان گوزارشت لە وەفادارییەکی دوولایەنە دەکات و وتی:
"ئەو پیرۆزباییانەی ئاراستەی مەقاماتی ڕێبەری و بەرپرسانی باڵای ئێران دەکرێن، ئەو پەیامە هەڵدەگرن کە 'چۆن ئێران لە ڕۆژانی سەخت و ئاوارەییدا پشتیوانی ئێمە بووە، ئێمەش ئێستا پشتیوانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانین'."
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، بەڕێوەبەری سەنتەری فەرهەنگیی ئێران جەختی لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکان کردەوە و ڕایگەیاند:
"وەک دوو دەوڵەتی دراوسێ، پەیوەندییە کۆمەڵایەتی، زانستی، ئایینی و فەرهەنگییەکانمان بەردەوامییان دەبێت و پەرەیان پێ دەدەین."