​مامۆستا نیازی هەورامانی دوای ئاراستەکردنی پیرۆزبایی لە مەقاماتی باڵای ئێران، ڕایگەیاند: "کۆماری ئیسلامیی ئێران دەوڵەتێکی گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و خاوەن پێگەیەکی سیاسی و ئابووریی تایبەتمەندە. ئەم شۆڕشە لەبەر ئەوەی شۆڕشێکی گەورە بوو و لەلایەن کەسایەتییەکی گەورەشەوە ڕێبەرایەتی کرا، توانیویەتی بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت، ئەمەش نیشانەی هێز و لەسەرپێ خۆوەستانی وڵاتەکەیە."

​سەبارەت بە هەڵوێستەکانی ئێران بەرامبەر بە گەلی کورد، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد: "ئێران هەمیشە بەرامبەر کورد دۆستێکی باش و نزیک بووە. وەک دەوڵەتێکیش، هەمیشە پشت و پەنای خەڵکانی مافخوراو مەزڵووم بووە و ئەوەندەی لە توانایدا بووبێت درێغی نەکردووە."

​سەرۆکی ڕێکخراوی پێکەوەژیان دەربارەی ئەو فشارانەی لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەخرێنە سەر ئێران، وتی: "ئەو پێشکەوتن و شارستانییەتەی ئێستا لە ئێراندا هەیە، ڕاستییەکە کە نەیارە ڕۆژئاواییەکان چاویان پێی هەڵنایەت. ئەو شەڕەی دژی ئێران دەکرێت، پێش هەموو شتێک شەڕی بەرژەوەندی و لێدانە لەو هەژموون و کاریگەرییەی کە ئێران لە ناوچەکەدا هەیەتی؛ چونکە ئێستا تەنها خەڵکی ناوخۆی ئێران نا، بەڵکو زۆر لایەنی دیکەش لە ناوچەکەدا گوێ بۆ کۆماری ئیسلامی دەگرن."

​لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، مامۆستا نیازی هەورامانی جەختی لە هێزی بەرگریی ئێران کردەوە و وتی: "لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئێران، لێدانە لە شکۆی چەندین وڵات و لایەنی دیکە. وڵاتانی زلهێز باش دەزانن کە ئێران دەوڵەتێکی بەهێزە، بۆیە پەنا دەبەنە بەر گۆڕینی ڕا و موماتەڵەکردن، چونکە دڵنیان ئەگەر پێیان بکرایە، زۆر زووتر پەلاماریان دەدا، بەڵام هێزی ئێران ڕێگرە.