​سەبارەت بە پەیوەندییەکان، بیرون عومەر فەتاح ڕایگەیاند: "ئەو عاتیفە و سۆزەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیانە، بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییە مێژووییانە دەگەڕێتەوە کە لە سەردەمی شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا پێشکەشیان کردووین."

​ناوبراو ئاماژەی بە ڕۆڵی مرۆیی و سیاسیی ئێران کرد لە کاتە سەختەکاندا و وتی:"لە کاتی زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس و ئاوارەبوونی خەڵکی کوردستان، ئێران دەرگای بۆ حەواندنەوەی ئاوارەکان و چارەسەرکردنی بریندارانی کیمیابارانی هەڵەبجە کردەوە. بۆیە دەتوانم بڵێم: ئێران تاکە مەنفەز و کەناڵ بوو کە توانی دەنگی مەزڵوومییەتی میللەتی کورد بگەیەنێتە جیهان."

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بە کردەیی سوودی لە دروشمەکانی شۆڕشی ئێران بینیوە، بەتایبەت لە بوارەکانی داڵدەدان و پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاری.

​سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان و شەڕی غەززە، سکرتێری بزووتنەوەی چاکسازی نیشتمانی وتی: "لە کاتێکدا ٢٢ دەوڵەتی عەرەبی لە ئاست ئەو زوڵم و ستەمەی لە گەلی فەلەستین دەکرێت بێدەنگ بوون، کۆماری ئیسلامیی ئێران باشترین خزمەتی بە دۆزی فەلەستین و غەززە کردووە. ئەم پشتیوانییە گەورەیە لەبەرچاوی جیهان و وڵاتانی عەرەبی، ڕووی ڕاستی دروشم و دنیابینیی ئەو وڵاتە دەسەلمێنێت."