ڕێوڕەسمی بیست و دووی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران و بە ئامادە بوونی بەربڵاوی هەواڵنێرانی ناوخۆیی و بیانی و ڕووماڵكرانی میدیایی زیاتر لە ٢٠٠ پەیامنێر لە میدیا جیهانییەكاندا بەڕێوە چوو .
کەناڵەکانی سی ئێن ئێن، فڕانس بیست و چوار، ڕویتێرز، جەزیرە، ئاسۆشەیتدپرێس، دویچەولە، سپۆتنیك، ئیندیپندت و .. ڕۆماڵی بەڕێوەچوونی ئەو ڕێپیوانەیانە كرد .
هەروەها میدیا عەرەبییە ناودارەکان لەوانە، ئەلمنار، مەیادین، ئەلعەهد، مەسیرە، كاناڵی قودس، ئەلئەخبار و فورات، ئامادەبوونی ئێرانییەكانیان لە ڕێپێوانی بەرزڕاگرتنی ساڵوەگەڕی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیان ڕووماڵ کرد.