بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دوای چەند هەفتەیەک لە پێشبینی سەبارەت بە داهاتووی نەیمار، ئەم یاریزانە
لە کۆتاییدا گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەی سانتۆس واژۆکرد. گرێبەستەکەی پێشووی کە لە
مانگی کانوونی دووەم واژۆ کرا، بڕیار بوو لە 30 حوزەیران کۆتایی بێت، بەڵام گرێبەستە
نوێیەکە، ئەم یاریزانە تەمەن 33 ساڵە تا کۆتایی ساڵی 2025 لەو یانەیە دەهێڵێتەوە.
نەیمار
دوای واژۆکردنی ئەم گرێبەستە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی سانتۆس ڕایگەیاند:
بڕیاری خۆمم دا و گوێم لە دەنگی دڵم گرت. سانتۆس تەنها تیپی من نییە. ئەوە ماڵم، مێژووم
و ژیانمە. ئەمە ئەو شوێنە بوو کە من لە کوڕێکەوە بووم بە پیاو و لێرە بەڕاستی خۆشەویست
بووم.
ئەمە شوێنێکە
کە دەتوانم خۆم بم و بەڕاستی دڵخۆش بم. ئەمە ڕێک ئەو شوێنەیە کە دەمەوێت ئەو
ئامانجانە بەدەست بهێنم کە لە ژیانی پیشەگەری تۆپی پێیمدا ماونەتەوە. هیچ شتێک
ناتوانێ بموەستێنێت./.