لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەیامنێر جام کوردی ئاماژەی بە گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی جیهانی ئیسلامی کرد دوای سەرکەوتنی شۆڕش بە سەرکردایەتی ئیمام خومەینی و
وتی: پێش شۆڕش، وا نیشانی خەڵک درابوو کە ئیسلام تەنها ئایینێکی پەرستشە و ناتوانێت دەسەڵات و دەوڵەت بەڕێوە ببات، بەڵام کۆماری ئیسلامی سەلماندی کە ئیسلام دەتوانێت دەسەڵاتێکی بەهێز دروست بکات و لە بواری تەکنەلۆژیا و زانستیشدا ببێتە پێشەنگ، بە جۆرێک کە ئێستا وڵاتانی تر لاسایی دەکەنەوە.
وتیشی: "ئەم شۆڕشە جیهانی ئیسلامی بێدار کردەوە و هەموو بزووتنەوە ئیسلامییەکانی هۆشیار کردەوە کە دەتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن."
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، ئەو مامۆستا ئاینیە باسی لە ڕۆڵی مرۆیی و سەربازیی ئێران کرد لە پشتیوانیکردنی گەلانی چەوساوەو وتی " ئەگەر کۆماری ئیسلامی نەبوایە، پرسی فەڵەستین لەناو دەچوو، چونکە تەنها ئێران بوو بە کردەوە لە پشتیان وەستا."
سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش، جەختی کردەوە کە کورد سوودمەندی سەرەکی بووە لە هاوکارییەکانی ئێران، بەتایبەت لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە و کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١، کاتێک ڕژێمی بەعس ویستی کورد قڕ بکات، ئێران بە دەرمان و حەواندنەوە پەنای داین.
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا، پێشنوێژی مزگەوتی حسەینیە جەختی کردەوە کە تایبەتمەندیی سەرەکیی کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە بێ جیاوازیی مەزهەبی و نەتەوەیی پشتیوانی لە مرۆڤە زوڵملێکراوەکان دەکات، جا سوننە بن یان شیعە، موسڵمان بن یان مەسیحی.
هیوای خواست ئەم سەربەرزی و ئارامییە بۆ ناوچەکە بەردەوام بێت.