بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داریوش سادقی بە ئاماژە بە کارکردی بازرگانی گومرگی خوسرەوی ڕایگەیاند: لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا نزیکەی ١ ملیۆن و ٨٦٦ هەزار تۆن کەلوپەل بە بەهای ٧٧٦ ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی گومرگی فەرمی خوسرەوییەوە هەناردە کراوە کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەشەیەکی بەرچاو لە پێوەرەکانی هەناردەکردن لەسەر ئەم سنوورە ڕۆژئاوایەی وڵاتدا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: زیادبوونی قەبارەی بازرگانی و هەمەجۆریی کاڵای هەناردەکراو پێگەی گومرگی خوسرەوی وەک یەکێک لە چالاکترین گومرگە سنوورییەکان لە مامەڵەی ئابووری لەگەڵ عێراقدا جێگیر کردووە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پەرەپێدانی هەناردەکردنی نانەوتیدا.
سەبارەت بە ماددە سەرەکییەکانی هەناردەکردن، بەرپرسی گومرگی خوسرەوی وتی: شمش، میوە، بەرد، کاشی و سیرامیک، هەروەها کەلوپەلی ساردکەرەوە، لەوانەش بەرهەمی شیرەمەنی و بەرهەمە خۆراکیەکانی دیکە، گرنگترین کاڵا بوون کە لەم سنوورەوە هەناردەی بازاڕی عێراق دەکرێن.
سادقی جەختی لە درێژەدان بە بەرنامەکانی گەشەپێدان لەم مەرزە فەرمییەدا کردەوە و وتی: بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، ئاسانکاری بۆ پرۆسەکانی گومرگی، و خێراکردنی ڕێکارەکانی هەناردەکردن بە ئامانجی پشتیوانی لە چالاکانی ئابووری و زیادکردنی قەبارەی هەناردە لە سنووری خوسرەویەوە لە کارنامەی کاریدایە.