وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵوێستی فەرمیی بەغدای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "عێراق بە توندی ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانی، خاکەکەی یان ئاوە هەرێمییەکانی بۆ ئاراستەکردنی هیچ کردەوەیەکی سەربازی یان تیرۆریستی دژی هەر وڵاتێک لە ناوچەکە و جیهان بەکار بهێنرێت."

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا بە دیاریکراوی ئاماژە بە دراوسێی ڕۆژهەڵاتی کراوە و جەخت کراوەتەوە کە ئەم بڕیارە "کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دەگرێتەوە" و بەغدا ڕێگە بە پێشێلکردنی سەروەریی خۆی نادات بۆ لێدانی دراوسێکان.