ڕۆژنامەی عیبری مەعاریڤ، لە ڕاپۆرتێکی ئەڤی ئەشکەنازی، پەیامنێری کاروباری سەربازیی خۆیدا، نووسیویەتی، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل مەزەندە دەکات ئەگەر پرۆسەی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران شکست بهێنێت و ناوچەکە بچێتە قۆناغێکی ململانێی بەربڵاوەوە، ئەوا ڕژێم ڕووبەڕووی تەقاندنی نزیکەی 1800 مووشەکی ئێرانی و چالاککردنی چوار بەرەی هاوکات دەبێتەوە.
به پێی ئه م ڕاپۆرته، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل له ماوه ی هەفتەکانی ڕابردوودا به کردەوه له دوو بەرەی ئۆپه ڕاسیۆن له غەززه و باشووری لوبنان سەرقاڵە. نووسەری ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەرچی چالاکییەکانی ئەم دوو بەرەیە بۆ ئەم هێزە بە "رۆتین" دادەنرێت، بەڵام ئاستی ئامادەیی بۆ سیناریۆیەکی فراوانتر، واتە ململانێی هاوکات لە چوار بەرەدا؛ یان بە جیا لە هەر بەرەیەکدا یان لە شێوەی "بەرە یەکگرتووەکان"، ئێستا زیادی کردووە.
ئەشکەنازی لە درێژەدا ئاماژە بە دۆخی لوبنان دەکات و دان بەوەدا دەنێت کە سەرەڕای هەوڵە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ لاوازکردنی حیزبوڵڵا، ئەو بزووتنەوەیە نەک هەر چەکەکانی دانەناوە، بەڵکو بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
هەروەها لە بەشی تایبەت بە غەززەدا ئاماژە بەوە کراوە کە حەماس چاودێری پێشهاتەکانی پەیوەندییەکانی لوبنان و تاران و واشنتۆن دەکات و هیچ نیازێکی نییە چەکەکانی دابنێت یان دەستبەرداری کۆنترۆڵی غەززە بێت.