جام کوردی - دوای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ هەفتەیەک شکستی یەک لەدوای یەک و دۆڕانی بەخۆیەوە بینی، مانشێتەکانی هەواڵ هەر لەسەر پرسیارە بێ وەڵامەکان سەبارەت بە کەیسەکانی ئیپشتاین و دابەزینی ئاستی جەماوەریی ترەمپە و یەکەم نیشانەکانی، دیموکراتەکان لە پشت پەردەوە کاردەکەن بۆ جێگرتنەوەی.
تۆڕی هەواڵی ئێم ئێس ئێن لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: دۆخەکە بۆ ترەمپ بە شێوەیەک لە قاڵب دەدرێت کە باشترین ڕێگا بۆ ترەمپ سەرقاڵکردنە. چەند ڕۆژێک پێش وتارە ساڵانەیەکە، سەرۆکی ئەمریکا ئێستا خۆی لە دۆخێکی مەترسیداردا دەبینێتەوە.
ئیدیعاکانی دۆناڵد ترەمپ خەریکە قبوڵکردن و متمانەی بیروڕای گشتی لەدەست دەدەن. گەلی ئەمریکا چیتر متمانەیان بەو ئیدیعایەی ترەمپ نییە کە وڵاتەکە لە ڕووی ئابووری و ناوبانگەوە زلهێزە و دۆسیەکانی تاوانباری سێکسی جێفری ئیپشتاین لە لوتکەی بێمتمانەیی خەڵک بە ترەمپە.
لە لایەکی دیکەوە ترەمپ ڕووبەڕووی چەندین جار بانگەوازی ئەندامانی بزووتنەوەی "ئەمریکا گەورە بکەنەوە" بۆ دەرکردنی پام باندی داواکاری گشتی لە کارەکەی دوورخستەوە، کە تۆمەتبارە بە خۆدزینەوە لە شێوازی بەدواداچوونی کۆنگرێس بۆ دۆسیەی ئیپشتاین.
یەکێکی دیکە لەو پرسانەی کە بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی جەماوەری ترەمپ، هەڵسوکەوتی ترەمپە سەبارەت بە پرسی کۆچبەران و بەکارهێنانی هێز لەلایەن بریکارە فیدراڵیەکانی کۆچبەری و گومرگی ئەمریکا لە شاری مینیاپۆلیس.
سەرەڕای هەموو ئەم فەزیحەیانەی ئەم دواییە، گاوین نیوزۆم، پارێزگاری کالیفۆرنیا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا داوای لە سەرکردە و سیاسەتمەدارانی ئەوروپا کرد کە هیوایان بە داهاتووی ئەمریکا و بەهێزی هاوپەیمانی تێکچوو لە نێوان ئەمریکا و ئەوروپا لەدەست نەدەن.