رێبەند ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند"دانا ئەحمەد مەجید، بە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکەمان هەڵبژێردرا".

 رێبەند ئەحمەد گوتی: "55 ئەندام بۆ جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردران، کۆنفرانسیش بە ئامادەبوونی کۆمیسیۆن بەڕێوەچوو".

 بە گوێرەی زانیارییەکان لە کاتی دەنگدا، ئاراستەی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان هۆڵی کۆنفرانسەکەیان جێهێشتووە.

 رێبەند ئەحمەد گوتی: "ئێمە [ئاراستەی کوردسات] ژمارەی ئەندامەکانمان 491 دەنگ بوو، لایەنی بەرامبەر [گردی زەرگەتە] پێش کشانەوەیان 291 دەنگ بوون".