بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێشانگاکە لە 25 تا 28ی حوزەیرانی
2026 لە سەنتەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کەمترین قەبارەی کۆشک بۆ بەشداربووان 12 مەتری چوارگۆشەیە.
نرخی هەر مەتر چوارگۆشەی کۆشکەکە بە 280 دۆلار دانراوە و دوای ڕاوێژکارییەکان، داشکاندنی تایبەت بە 100 دۆلار بۆ هەر مەتر چوارگۆشەیەک لەبەرچاو گیراوە، کە تێچووی کۆتایی بۆ 180 دۆلار کەمکراوەتەوە.
بەئاماژە بە توانای بەرزی بازاڕی هەرێمی کوردستان، ڕێکخەران ڕایانگەیاند: لە کۆی گشتی ئاڵوگۆڕی ساڵانەی نزیکەی 11 ملیار دۆلاری نێوان ئێران و عێراق، نزیکەی پێنج ملیار دۆلاری پێوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە؛ پرسێک کە شاری سلێمانی کردووە بە یەکێک لە دەروازە گرنگەکانی هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق.
بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای پێشانگای سۆرێنا سێپێهری پارسیان ئەو بەشداربووانەی کەوا تا بەرواری ١٥ی ڕەشەمە ناوی خۆیان تۆمار دەکەن و پارە دەدەن، سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزارییەکانی وەک ناردن و پاککردنەوەی کاڵاکان، دانی بەشێک لە باجی هەناردەکردن و هاوردەکردن (تا لەسەدا پێنج)، حجزکردنی هۆتێل و وەرگێڕ، دروستکردنی کۆشکێکی تەواو تەیار، و خزمەتگوزاری گواستنەوە.
ئەم ئاسانکارییە تایبەتە بە هاوکاری ژووری بازرگانی سلێمانی دابینکراوە و بە وتەی ڕێکخەرانیش نوێ نابێتەوە.
دەوترێت ڕیکلامی مەیدانی ئەم بۆنەیە لە ڕێگەی ژوورە بازرگانییەکانەوە ئەنجام دەدرێت بە ناردنی کارتی بانگهێشتنامە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ بازرگانان و کاسبکاران لە 19 پارێزگای عێراقدا بۆ دابینکردنی بنەما بۆ ئامادەبوونی ئامانجدارانەی چالاکانی ئابووری و پەرەپێدانی مامەڵەی بازرگانی.