هەڵبژاردەی ئیسرائیلی کە لە سەرەتای ئۆڵۆمپیادی زستانەوە لەلایەن بینەرانەوە قسەی ناشرینیان لەبارەوە کرا و وەک ڕق لێبووترین تیپ دەستنیشانکرا، لەنێو ٢٦ هەڵبژاردەدا پلەی ٢٦ی بەدەستهێنا.
تیمی ڕژێمی زایۆنی خاوترین یاری دەستپێکرد و دۆڕانی لە هەردوو یارییەکەدا تۆمارکرد.
لە مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی زستانە لە یاریگای سان سیرۆ، بینەران بە دەنگی بەرز قسەی ناشرینیان بە تیپەکە کرد.
دوای ٢٤ کاتژمێر لە قسەی زل، ڕق و کینەی گەلی ئیتالیا لە زایۆنیستەکان گەیشتە ئاستێک کە بۆ ئەوەی بە جۆرێک لە جۆرەکان ناڕەزایی خۆیان دەرببڕن، لە هۆتێلی جێ نیشتەجێ بوونیان دزی کرا.
بۆ یەکەمین جارە لە مێژوودا ڕژێمی زایۆنیدا کە تیپێک ناردەی بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانە بکات، بەڵام بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی خراپترین ئەنجامی لە مێژووی یارییەکاندا تۆمار کرد.