بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە ئامادەبوونی قایمەقامی گیلان غەرب، سکرتێری بارەگای ئەربەعین حوسێنی پارێزگای کرماشان و نوێنەرانی دەزگاکانی جێبەجێکار، کۆبوونەوەی لێژنەی ژێرخانی ئەربەعینی سنووری سومار لە شوێنی سنوورەکە بەڕێوەچوو و پرۆسەی باشترکردنی ژێرخانی ئابووری، دابینکردنی ئاسایش، و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران تاوتوێ کرا.
حشمەت ڕەزایی قایمەقامی گیلان غەرب لەم دیدارەدا، بە ئاماژەدان بە پلانی ئۆپەراسیۆنی فەرمی مەرزی سۆمار لە ساڵی ١٤٠٥دا، وتی: ئامانجمان دروستکردنی دەروازەیەکی سەلامەت و خێرایە کە ماوەی چاوەڕوانی کەمتر لە نیو کاتژمێر بێت، و پێشبینی دەکرێت توانای ڕۆژانەی ئەم سنوورە دوو هەزار کەس بێت، کە لە ساڵانی داهاتوودا زیاد دەکات.
ناوبراو باشترکردنی ڕێگاکانی گەیشتن، تەواوکردنی ڕێگای زەلزارد بە پێشکەوتنی لەسەدا ٥٥ دانانی دەروازەی پەڕینەوە، دروستکردنی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل، دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، دامەزراندنی بنکەی فریاگوزاری و کلینیکی کاتی وەک لە ئەولەویەتەکانی ژێرخانی ئەم سنوورە خستەڕوو.
جگە لەوەش محەممەد پورهاشمی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسای پارێزگاکە و سکرتێری بارەگای ئەربەعین حوسێنی کرماشان، هەروەها جەختی لەسەر گۆڕینی ڕوانگە لەسەر سنووری سومار لە کاتیی بۆ هەمیشەیی کردەوە و ڕایگەیاند: ئامانجمان چالاککردنی ئەم سنوورەیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕۆژدا لە بواری گەشتیاری و بازرگانییە و دەبێ ژێرخانی پێویست بۆ تێپەڕاندنی هاتوچۆی گەشتیاران، ترانزێتی کاڵاکان و خزمەتگوزاری فریاگوزاری بە بەردەوامی پێشکەش بکرێت.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە وادەی یەک مانگ کە پارێزگاری کرماشان بۆ ئامادەکردنی ژێرخانی کرماشان داینابوو، زیادی کرد: سنووری سۆمار لە ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافی و دەستڕاگەیشتن بە هەندێک سنووری دیکە لە ڕووی کێبڕکێیەوە ڕۆلێکی بەرچاوی هەیە و دەتوانێ لە ساڵانی داهاتوودا ببێتە یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی زیارەتکارانی ئەربەعین؛ پرسێک کە بەدیهێنانی پێویستی بە هەماهەنگیی تەواوەتی دام و دەزگای کارگێڕی و چاودێری تەواو هەیە.