هیشام ڕیکابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) ڕایگەیاند: "لەژێر ڕۆشنایی ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاندنە چەواشەکارانەی کە بانگەشەی کشانەوەی کاندیدکردنی مالیکی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی و هێنانی ناوی جێگرەوە دەکەن، جەخت دەکەینەوە کە ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە."

ئەوەشی خستە ڕوو کە "چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندە بە هەڵوێستە سیاسییەکانی خۆی، و هەوڵەکانی تێکدانی ڕای گشتی سەرکەوتوو نابن."