عێراقچی سێشەممە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتینە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە بنەما سەرەکییەکان."

وتیشی: "لە ماوەی خولی دووەمی جنێفدا، گۆڕانکاری ئەرێنی ڕوویانداوە بە بەراورد بە خولی پێشوو."

هاوکات ئاژانسی هەواڵی ئێران ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی جنێف جددی بوون و تێیدا ڕێککەوتن لەسەر ناونیشانە گشتییەکان کراوە. لە دانوستانەکانی جنێفدا ڕێککەوتن کرا لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکان دەربارەی وردەکارییەکان دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پایتەختەکان."

ئاماژەی بەوەش دراوە کە "ئەو دانوستانانەی لە جنێف بەڕێوەچوون جددی بوون و تێیدا ڕێککەوتن لەسەر ناونیشانە گشتییەکان (عناوين عريضة) کراوە."

میدیاکان، ئەمڕۆ سێشەممە، کۆتایی هاتنی خولی دووەمی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران لە جنێفیان ڕاگەیاند.