لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا لیژنەی نێودەوڵەتی پارالۆمپیک قەدەغەکردنی بەشداریکردنی وەرزشوانانی ڕووسیا و بیلاروسی لە یارییەکاندا هەڵگرت.

هەردوو وڵات لە دوای شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کێبڕکێی پارالۆمپیک ڕاگیرابوون. بیلاڕووس بە هاوپەیمانێکی نزیکی ڕووسیا دادەنرێت.

لە ساڵی ٢٠٢٣ قەدەغەکردنێک سەپێنرا، کە وەرزشوانان تەنها وەک بێلایەن (بەبێ ئاڵا) بەشداری پێشبڕکێ بکەن. بەڵام چوار فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بەرپرس لە شەش دیسیپلینی پارالۆمپیکدا بڕیاریاندا قەدەغەکردنەکان بپارێزن.

لە مانگی کانوونی دووەمدا، ڕووسیا و بیلاڕووس لە دادگای ناوبژیوانی وەرزشی، لە دۆسیەیەکی دژی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خلیسکێنەی سەر بەفر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

لیژنەی نێودەوڵەتی پارا ئۆڵۆمپیاد بۆ بی بی سی سپۆرت پشتڕاستی کردەوە کە ئەو ١٠ وەرزشوانە شوێنی کۆتایان پێبەخشراوە بۆ یارییەکانی پارالۆمپیکی زستانە لە یارییەکانی خلیسکانی سەر بەرزاییەکاندا.

ئەمە یەکەمجارە ئاڵای ڕووسیا لە پارا ئۆڵۆمپیادی زستانەدا هەڵبکرێت لە دوای پارالۆمپیکی زستانەی ٢٠١٤وە کە بۆ یەکەمجار بەهۆی دۆپینگەوە کە دەوڵەت سپۆنسەری دەکرد ڕاگیرا و دواتر بە هۆی هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا، لە بەشداری یارییەکان بایکۆت کران.