خاوەنی یانەی شاختار دۆنێسکی ئۆکرانی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دۆلاری بەخشییە وەرزشوان "ڤلادیسلاڤ هراسکۆڤیچ". ئەو وەرزشوانە لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی میلان و کۆرتینا لە بەشداریکردن دوورخرایەوە، بەهۆی ئەوەی کڵاوێکی لەسەر بووە کە وێنەی وەرزشوانانی ئۆکراینی لەسەر بووە کە لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیادا کوژراون.
دوای ئەوەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بڕیاریدا کە وێنەکانی سەر کڵاوەکە پێشێلکردنی یاساکانی وەرزشوانانن کە بۆچوونەکانیان لە یارییەکاندا دەرببڕن، هەفتەی ڕابردوو هراسکۆڤیچ تەمەن 27 ساڵ لە پێشبڕکێیەان دوور خرایەوە.
پاشان نەیتوانی قەدەغەکردنی لە دادگای ناوبژیوانی وەرزش هەڵبوەشێنێتەوە و بەهۆی ڕاگرتنی دوو قۆناغی یەکەمی ڕکابەرییەکانی بەشداری نەکرد.
سەرەتا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ڕێگەی پێدرا هراسکۆڤیچ بە کڵاوەکەیەوە مەشق و ڕاهێنان بکات، بەڵام لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی پێشبڕکێکە هۆشداریی پێدا کە ناتوانێت لە پێشبڕکێکاندا ئەو کڵاوە بەکار بهێنێت.
ئەم بەخشینە هاوتایە لەگەڵ ئەو پاداشتەی ئۆکرانیا دەیبەخشێتە ئەو وەرزشوانانەی کە میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد بەدەستدەهێنن. هەرچەندە وەرزشوانانی ئۆکرانیا هەرگیز لە یارییەکاندا میدالیایان بەدەست نەهێناوە.
ڕێکخراوەی IOC پێشنیاری کردبوو کە قۆڵبەستێکی ڕەش لەبەر بکات و پێش و دوای پێشبڕکێکە کڵاوەکە نمایش بکات، بەڵام لەبەرکردنی لە کاتی پێشبڕکێدا دەبێتە هۆی پێشێلکردنی یاساکانی تایبەت بە دوورخستنەوەی سیاسەت لە وەرزشدا.