ئەحمەد شافعی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای فەتوا لقی سلێمانی راگەیاند، مامەڵەکردن بۆ کڕینی زێڕ یان زیو، بە دینار یان دۆلار بێت، دروست نییە، مەگەر ئەم دوو مەرجەی تێدابێت:
1- دەبێت پارەکە و زێڕەکەش ئامادەبن.
2- دەبێت دەست بە دەست بێت.
وتیشی، جگە لەمەش، ئەگەر لە رێگەی بریکارێکەوە (وەکیل) بێت، کە رابسپێردرێت بە قەرز زێڕەکە بکڕێت و پارەکە وەربگرێت ئاساییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەدەر لەو چەند مەرجە، دەبێت هەردوو مامەڵەکار کە بەیەک گەیشتن، مامەڵەی خۆیان بکەن و نابێت پێشتر مامەڵەکە ببڕێننەوە.