بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یەکێک لە بەناوبانگترین خواردنەوەکان لە نێو خەڵکدا چایە. ئەم خواردنەوە
بەناوبانگە دەتوانێ سوودبەخش بێت، بەڵام دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگریت کە کاتێک هەندێک
نیشانەی تێدایە، چیتر خواردنی باش نییە و لەوانەیە کێشەی تەندرووستی درووست بکات.
1- چای گەرم؛
هۆکارێک بۆ شێرپەنجەی سورێنچک:
خواردنەوەی
چا لە پلەی گەرمی سەرووی 65 پلەی سیلیزی زیان بە خانەکانی سورێنچک دەگەیەنێت و مەترسی
تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاد دەکات. توێژینەوەکان دەریخستووە کە خواردنی بەردەوامی
چای گەرم دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەن و گۆڕانکاری نائاسایی لە شانەکانی سورێنچک.
2- چای
سارد؛ هەڕەشەیە بۆ سەر گورچیلەکان:
چای سارد ڕێژەیەکی
زۆر ئۆکسالاتی تێدایە کە لەگەڵ کالسیۆم تێکەڵ دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی
گورچیلە. ئەم مەترسییە بەتایبەتی لەو کەسانەدا زیاترە کە پێشتر بەردی گورچیلەیان هەبووە.
3- چای
ماوه بەسەرچوو:
مه چای ماوه بەسەرچوو ئەگەری گەشەکردنی بەکتریا و کەڕوو هەیە
کە دەبێتە کێشەیەکی تەندرووستی.
4- خواردنەوەی
چا لە کاتی ژەمی بەیانیدا:
لە کاتی نانی بەیانیدا خواردنەوەی چا بە گەدەی بەتاڵ ترشی گەدە
زیاد دەکات. ئەم کێشەیە لە درێژخایەندا دەبێتە هۆی دڵشێواندن و نائارامی گەدە.
5- چای
پاش ژەمەکان؛ هۆکارێک بۆ کەم خوێنی:
خواردنی خێرای
چا پاش ژەمەکان کاریگەری لەسەر هەڵمژینی ئاسن درووست دەکات و مەترسی کەمخوێنی و کەمیی
ئاسن لە جەستە زیاد دەکات. باشترە لانیکەم یەک کاتژمێر پاش ژەمەکان چا بخۆیتەوە./.