ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ هیوای دەربڕی کە دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن ڕێگر بێت لەوەی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزیی سەربازی بکات.
ئەو وتانەی زاخارۆڤا دوای ئەوە دێت کە دووهەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری عومان، لە جنێڤ سەبارەت بە پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو. بە گوتەی وڵاتی نێوەندگیری و لایەنەکانی دانوستانەکان، ئەم دانوستانانە پێشکەوتنی بەرجەستەیان لە دیاریکردنی بنەما گشتییەکانی درێژەدان بە دانوستانەکاندا بەدەستهێناوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ڕێککەوتنێک نزیکە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر ڕێککەوتن لەگەڵ تاران نەکرێت، هەنگاوی سەربازی حەتمی دەبێت، سەرەڕای ئەوەی پلانەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.