بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەهیمە ڕەوشەن بە ئاماژەدان بە گەشەی بەرچاو لە پەسەندکردنی گەشتیاران بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی نەریتی و هۆتێلە بوتیکەکان لە ساڵانی ڕابردوودا ڕایگەیاند: لە ئێستادا شەش شوێنی نیشتەجێبوونی نەریتی و سێ هۆتێل بوتیک لە شاری کرماشان چالاکن کە بە شێوەیەکی گشتی لە چوارچێوەی شوێنە مێژووییەکانی شاردا هەڵکەوتوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: جگە لەو سەنتەرانە، ١٥ شوێنەواری مێژوویی دیکە کە زۆربەیان خاوەندارێتی کەرتی تایبەت یان کەرتی پەروەردە و ڕاهێنانی پارێزگاکانن، دەستنیشانکراون و توانای گۆڕینیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی نەریتی یان هۆتێل بوتیک هەیە. بە گوتەی ڕەوشەن، زیادبوونی خواست لەلایەن گەشتیاران و هاووڵاتیانەوە هانی خاوەن خانووە مێژووییەکانی داوە بۆ وەبەرهێنان لەم ناوچەیەدا.