لەم وتووێژەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای بەرز نرخاندنی ئامادەیی گرۆسی لە دانوستانەکانی ژنێڤ، جەختی لە گرنگیدانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەرەپێدانی چوارچێوەیەکی سەرەتایی و یەکگرتوو بۆ پێشخستنی دانوستانەکانی داهاتوو کردەوە.
هەروەها بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە شێوەیەکی ئەرێنی هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنجامی کۆبوونەوەکەی جنێڤ کرد و ئامادەیی ڕێکخراوەکەی بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی و هاوکاری لە پێکهێنانی چوارچێوەی دانوستاندا ڕاگەیاند.
هەروەها لایەنەکان پێداچوونەوەیان بە ئەنجامی دوایین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە جنێڤ کرد و بیروڕایان لەبارەی میکانیزم و مەرجەکانی پەرەپێدانی ڕەشنووسی چوارچێوەی دانوستان ئاڵوگۆڕ کرد.