ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە: هێزەکانی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە کاتی هەڵکوتانە سەر گوندەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای دارا لە باشووری سووریا ٦ گەنجیان دەستبەسەر کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە ٢٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی سەر بە هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل چوونەتە گوندی ئەلمەسریە لە لادێکانی ڕۆژاوای دارا.