لە نوێترین پەرەسەندنەکانی ئەو دۆسیەیەشدا وتەبێژێک بەناوی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کلینتۆن لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٦ ڕایگەیاند" بیڵ و هیلاری کلینتۆن لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی جێفری ئێپستین (تاوانباری سێکسی کۆچکردوو) شایەتی دەدەن".
وەک فرانس پرێس بڵاویکردۆتەوە، ئەوان پێشتر ڕەتیان کردبووەوە لەبەردەم ئەو دەزگا یاساییەدا ئامادە بن کە لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن دەسەڵاتداران چۆن مامەڵەیان لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی پێشووی ئەو سەرمایەدارە ناوزڕاوەدا کردووە کە پەیوەندی و نامە گۆڕینەوەی لەگەڵ نوخبە سیاسی و بازرگانییەکانی جیهاندا هەبووە.
دۆسیەکان هێندە زۆرن مانگ و ساڵانی دەوێت بۆ ئەوەی رای گشتی لێی ئاگاداربن، لە نێو ئەو وێنانەدا کە بڵاوکراونەتەوە لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە وێنەی ئەندرۆ ماونتباتن-ویندزۆر، شازادەی پێشووی بەریتانیایە کە چۆکی داداوە لەسەر ژنێک کە لەسەر زەوییەکە ڕاکشاوە.
کەناڵی (BBC) بڵاوی کردەوە، ئافرەتێکی نێو ئەو دۆسیەیە کە بەکارهێنراوە، ئاماژە بەوە دەکات کە جێفری ئیبستن ئەو تاوانبارە سێکسییە کۆچکردووەی ئەمریکا، ئەوی ناردووە بۆ بەریتانیا بە مەبەستی ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ شازادەی پێشوو ئەندرۆ ماونتباتن-ویندزۆر. ئەو ژنە لە کۆتایی ڕۆژی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بە کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە کە ئەو دیدارە لە ساڵی ٢٠١٠ لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو ئەندامە دوورخراوەی خێزانی شاهانە لە ناوچەی ویندزۆر لە ڕۆژئاوای لەندەن ڕوویداوە، کاتێک ژنەکە لە تەمەنی بیستەکاندابووە.
لە دۆسیەکاندا کە بڵاوکراونەتەوە سەرمایەدارێکی عەرەبی پارچەیەک قوماشی کەعبەی لە سعودیەوە بردووە بۆ ماڵەکەی جێفری.
لە تورکیاش لە بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٩٩٩دا چەندان مناڵی ونبووی ئەو وڵاتە براون بۆ ماڵەکەی جێفری و لەلایەن سەرکردەکان و ملیاردێر و هونەرمەندانەوە تاوانی سێکسیان لەگەڵدا ئەنجام دراوە.
بڵاوکردنەوەی ئەم دۆسیە بەو شێوە فراوانە و نیشاندانی هەزاران بەڵگەی حاشا هەڵنەگر کە گەیشتۆتە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش زۆرێک لەسەرکردە و فیگەرە گەورەکانی جیهانی بە تەواوی نیگەران کردووە، لە پێشیشیانەوە ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و نوێنەرەکەی لە سوریا تۆم باراک و خێزانی شاهانەی بەریتانیا و گەورە سەرمایەدارانی ئەمەریکا و ئەورپاو فیگەرە هونەری و نوسەرەکانی جیهان