بەپێی ئەو رێککەوتنە کە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن لە هەفتەی داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە، ماڵپەڕی NRT بڵاویکردۆتەوە کە رێککەوتنەکە ئەم خاڵانە دەگرێتە خۆی: 

- دەبێت نرخی کارەبا کەمبکرێتەوە.

-دەبێت هەژماری بانکی بکرێتەوە بۆ ئەوانەی مووچەیان پاشەکەوتکراوە.

-دەبێت پێشینەکانی هاوسەرگیری بۆ گەنجان و پێشینەی خانوبەرە دەستپێبکاتەوە.

-دەبێت پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە و، دەستوری هەرێمی کوردستان بنوسرێتەوە.