بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی مۆنتێری بە ئەنجامی 4-0 بەرامبەر ئوراوا ڕێد سەرکەوت بۆ قۆناغی 8ی جامی جیهانی یانەیکان و ئێستا دەبێت خۆی بۆ یارییەکی گرنگ بەرامبەر دۆرتمۆند ئامادە بکات و هیوادارە بگاتە چارەکی کۆتایی.

ڕامۆس دوای کۆتاییهاتنی ئەم یارییە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە. پێشبینیەکان زۆر بوون و زۆر کەس گومانیان هەبوو لەوەی مۆنتێری بتوانێت پێشبکەوێت. ئەمە ساتێکی مێژووییە بۆ ئەم یانەیە. ئێمە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە دەمانویست و ئێستا کێشەیەکی ڕاستەقینە دەست پێدەکات. سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە هاتن بۆ یاریگاکە بۆ پاڵپشتیکردنمان./.