ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە فڕۆکەی فۆرس ون، ترەمپ وتی کە لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ڕۆژی داهاتوودا بڕیارێک لەبارەی درێژەدان بە دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران دەدات و ئەو ماوەیەش بە بەس دەزانێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

بانگەشەی ئەوەشی کرد: یان لەگەڵ ئێران دەگەینە ئەو ڕێککەوتنەی کە دەمانەوێت، پێموایە زۆرترین 10 بۆ 15 ڕۆژ بەس دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا بە دووپاتکردنەوەی هەڕەشەکانی خۆی، ئیدیعای کرد کە ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، "شتێکی زۆر خراپ بەسەریاندا دێت"، بەڵام وردەکاریی نەخستەڕوو.

پێشتریش و ڕۆژی پێنجشەممە، لە یەکەمین کۆبوونەوەی شاندی ئاشتی غەززە لە واشنتۆن، ئاماژەی بەوەدا کە ئاشتی قورسە و بانگەشەی ئەوەی کرد: "دەبێت لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتنێکی مانادار".

سەرۆکی ئەمریکا ئیدیعای کرد: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئێران لەگەڵ ئێمەدا بێت لەسەر ڕێگایەک کە کارەکانمان تەواو دەکات، ئەگەر ئەوانیش پەیوەندیمان پێوە بکەن ئەوە زۆر نایاب دەبێت، "زۆر باش دەبێت ئەگەر پەیوەندییان پێوە نەکەن، بەڵام ڕێگایەکی زۆر جیاوازمان دەبێت".

ترەمپ وتی: "ناتوانن چەکی ئەتۆمییان هەبێت، زۆر بە توندی ئەوەیان پێ وتراوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ڕەنگە پێویست بکات هەنگاوێک زیاتر بڕۆین. ڕەنگە نەبێت. ڕەنگە ڕێککەوتنێک بکەین، پێدەچێت لە 10 ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامەکەی بزانن.