فەریق حسێن کەنعانی موقەدەم، فەرماندەی پێشووی سپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند: ئێران بە وریاییەوە دانوستان دەکات و دەستی لەسەر پەلەپیتکەیە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئەلمەسیرەی یەمەن، ڕایگەیاند: ئامانج لە کۆکردنەوەی سەربازی ئەمریکا ناچارکردنی ئێرانە بۆ ئەوەی ئیمتیازات بدات، بەڵام ئەمە بەرهەمدار نابێت. فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە کە تاران ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و چاودێری جموجۆڵی دوژمنان دەکات. هەروەها جەختی کرد: تاران ئامادەیە گورزی بە ئازار لە دوژمن بدات و کەشتییەکانیان نوقم بکات.