زەیدان، ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسا و یەکێک لە ڕاهێنەرە سەرکەوتووەکانی مێژوو، فابریزیۆ ڕۆمانۆ دوای مۆندیالی ٢٠٢٦ بە فەرمی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ئەستۆ دەگرێت.

زەیدان لە 31ی ئایاری 2021 یانەی ڕیالەتی بەجێهێشت و تا ئێستا ڕاهێنەرایەتی نەکردووە، ماوەی 4 ساڵ و 8 مانگە بێکارە.

لەم ماوەی 4 ساڵەدا چەندین جار ناوی زەیدان لە پاڵ یۆڤانتۆس و چێڵسی و مانچستەر و تەنانەت ڕیالیشدا باس دەکرا، بەڵام زیزۆ هیچ کامیانی هەڵنەبژارد بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئامانجی کۆتایی خۆی بگات کە لەسەر کورسی یەدەگی فەرەنسا دابنیشێت.

ڕۆمانۆ باس لەوە دەکات کە یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا گرێبەستێکی پێشوەختەی لەگەڵ زەیدان واژۆ کردووە و ڕێککەوتنەکان بە شێوەی زارەکی کراوە.

گەڕانەوەی زەیدان بۆ گۆشە چوارگۆشەی سەوز دوای مۆندیال بەو مانایەیە کە زیزۆ دوای ١٨٦٠ ڕۆژ جارێکی تر لەسەر کورسی یەدەگی تۆپی پێدا، دابنیشێت.