وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاردانه وەی له به ڕامبه ڕ بانگەشه نوێیەکانی سه ڕۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت به پێشهاتەکانی ئەمدواییەی ئێران نیشان دا.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە دوایین قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا نووسیویەتی: "بەگوێرەی پابەندبوون بە شەفافیەتێکی تەواو بەرامبەر بە گەلەکەمان، دەوڵەتی ئێران پێشتر لیستێکی هەر سێ هەزار و ١١٧ قوربانیی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییە بڵاوکردۆتەوە کە نزیکەی ٢٠٠ کەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کەسێک گومانی لە دروستی داتاکانمان هەیە، تکایە بە بەڵگەوە قسە بکات.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە لە کاتی نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە "ماوەیەکی کورتدا" کوژراون. ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی کە "هەستێکی زۆر خراپ"ی هەبووە سەبارەت بە گەلی ئێران و بانگەشەی ئەوەی کرد: "ئەوان لە دۆزەخدا ژیاون".