سێ کەسایەتی دیاری دیموکراتەکان لە لیژنەکانی کاروباری دەرەوە، چەکدارەکان و هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەگەری کردەوەی سەربازی سنووردار لەدژی ئێران وروژاند، هۆشدارییان دا کە کردەوەیەکی لەو شێوەیە ژیانی سەربازانی ئەمەریکا دەخاتە مەترسییەوە و دەشێت هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، لەنێویاندا ئیسرائیل، بۆ ململانێیەکی فراوانتر ڕابکێشێت.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، نوێنەری نیویۆرک گریگۆری دبلیو میکس و ئادەم سمیس نوێنەری واشنتۆن و جیم هایمس نوێنەری کۆنتێکتیکۆت لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە: لە ئەگەری نەبوونی چوارچێوەیەکی دیپلۆماسی فراوانتر، هێرشە سەربازییەکان دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و مەترسیدار و دژی هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.