دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پلاتفۆڕمی "تروس سۆشیال" نوسیویەتی "پاڵپشت بە پێداچوونەوەی گشتگیر و ورد و تەواو بەو بڕیارە بێماناو خراپ دارێژراوە، كە بە شێوەیەکی نائاسایی دژە ئەمریکایە سەبارەت بە تاریفەی گومرگی کە دوێنێ دەرچووە".

وتوشیەتی "دوای چەندین مانگ لە بیركردنەوە، لەلایەن دادگای باڵای ئەمریکاوە، تکایە ئەم بەیاننامەیە بە راگەیاندنێک بزانن کە من وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ئێستاوە دەستدەكەم بە بەرزكردنەوەی باجی جیهانی كە رێژەكەی 10% يە". 

ترەمپ باج لەسەر ئەو وڵاتانەی کە زۆرێکیان ئەمریکایان بۆ "دەیان ساڵ قۆستووەتەوە" زیادکردووە، دەشڵێت "ئەو باجە بەبێ هیچ سزایەک (تا من هاتم!)، تا ئاستی تەواو رێگەپێدراو و تاقیکراوی یاسایی کە 15%یە".