بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنووچێهر حەبیبی بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی گرنگی چاودێری فریاگوزاری پێش نەخۆشخانە لە ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکاندا، لەم دیدارەدا وتی: بەهێزکردنی ئەمبولانس یەکێکە لە پێداویستییە جددییەکانی پارێزگاکە و کڕینی ٢٠ ئەمبولانسی نوێ بە جددی لە کارنامەی کاردایە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "پێویستە دابینکردنی ئەمبولانسی تەیار و تەواوکردنی بنکە فریاگوزاریەکان بە ئەولەویەت پەیڕەو بکرێت، هەماهەنگی پێویست لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیش لەوبارەیەوە کراوە".
پارێزگاری کرماشان بە ئاماژە بەوەی کە باشترکردنی پێوەرە تەندروستییەکان بەبێ بەهێزکردنی ژێرخانی فریاگوزاری بە ئەنجام ناگات، وتی: بە هاوکاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکان، ڕێکخراوی بەڕێوەبردن و دەزگاکانی دیکەی پەیوەندیدار، ئەو سەرچاوانەی کە پێویستن بۆ کڕینی ئەمبولانسەکان دابین دەکرێن و لە زووترین کاتدا دەچنە ناو خولی خزمەتگوزارییەوە.
هەروەها تەواوکردنی نەخۆشخانەکانی سەلاس باباجانی و سەرپۆل زەهابی وەک ئەولەویەتەکانی دیکەی کەرتی تەندروستی پارێزگاکە خستەڕوو.
لەم دیدارەدا، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان هەروەها چاودێری فریاگوزاری پێش نەخۆشخانەی بە خەمی سەرەکیی کەرتی تەندروستیی ئەو پارێزگایە زانی و ڕایگەیاند: بە هاوکاریی پارێزگاری و وەزارەتی تەندروستی، لە سەدا ٥٠ی تێچوو بۆ کڕینی ٣٠ ئامبولانس دابین کراوە و ئەو قەرزەی کە دەمێنێتەوە لە لایەن پاریزگارییەوە خەرج دەکرێت.
دکتۆر عەلی سوروش هەروەها پلانی تەواوکردنی ٢٨ بنکەی تەندروستی ڕاگەیاند و وتی: بە جێبەجێکردنی ئەم پلانە سەرجەم بنکە تەندروستییەکانی پارێزگاکە شوێنی گونجاویان دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەو ڕێوشوێنانەی لە بواری کەرەستەی نەخۆشخانەکاندا گیراونەتەبەر، زیادی کرد: دانانی دوو خێراکەر لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئیسی و یەک ئامێری سکانکردنی SPECT لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا و دابەشکردنی کەرەستەی سەرمایە لە شارەکاندا، بەشێکە لە بەرنامەی باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی پارێزگاکە.
بە وتەی ناوبراو، هەروەها یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان قایمقام و خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکانی وڵات واژۆ کراوە بۆ دابینکردنی ئەمبولانس و بنکە تەندروستییە تەواوەکان.
لە کۆتاییدا پارێزگاری کرماشان جەختی لەوە کردەوە کە گەشەپێدانی پارێزگاکە بە گرنگیدانێکی تایبەت بە تەندروستی و پەروەردە بەڕێوەدەچێت و وتیشی: بە بەردەوامی بەدواداچوونی پڕۆژەی تەندروستی بە درێژایی کاتژمێر خزمەتی باشتر بۆ خەڵک بەدی دێت، هەروەها پارێزگاری کرماشان بە تەواوی پاڵپشتی بەرنامەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان دەکات بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.