دۆناڵد ترەمپ، زیاتر لە 90%ی بینەرانی سەرەکی مۆندیال بە سیاسەتە جیاکاری و داراییەکانی دوورخستەوە، تا ئەمڕۆ یەکشەممە سێپ بلاتەر، سەرۆکی پێشووی فیفا، ترەمپی بە"خراپترین شت کە بەسەر مۆندیالدا هات" ناوبرد.

سیاسەتەکانی ترەمپ بۆ کۆچبەری نەک هەر بینەرانی ٤ وڵاتی (ئێران، سەنیگال، کەناری عاج و هایتی) بایکۆت بکرێن، بەڵکو نرخی بلیتەکانیشی پێنج هێندە بەرزکردووەتەوە، بەمەش مۆندیال تایبەتە بە دەوڵەمەندەکان.

پێش بلاتەر ڕەخنەی لە جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی ئێستای فیفا گرتبوو کە دەسەڵاتی زۆری بە ترەمپ داوە لە بڕیارەکانی تۆپی پێدا.

بلاتەر باس لەوە دەکات کە ترەمپ بە سیاسەتە نادرووستەکانی ڕێگری لە هاتنی خەڵکی بۆ مۆندیال کردووە.

سەرۆکی پێشووی فیفا بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت "ئەمریکا شایەنی ئەوە نییە میوانداری مۆندیال بکات" چونکە وڵاتێکە ڤیزە بە بینەر نادات.

سیاسەتی هەڵاواردنانەی ترەمپ لە بواری کۆچبەران و دراودا، وایکردووە کە مۆندیالی ٢٠٢٦ بە سیاسیترین و گرانترین مۆندیالی مێژوو ناوببرێت.

نیکۆلاس ڕایت، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی دەڵێت، ڕەخنەگرتن لە نەبوونی ڤیزا و گرانی نرخی بلیت نابێت زیادەڕەوی تێدا بکرێت، چونکە هەر وڵاتێکی میواندار ڕێسای تایبەتی خۆی هەیە.

بەڵام ئەحمەد موجیب، شارەزای تۆپی پێی ئاسیا دەڵێت، سنووردارکردنی مۆندیال بۆ دەوڵەمەندەکان بە بەرزبوونەوەی نرخی بلیت و هەڵبژاردنی بینەران، سروشتی مۆندیال دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

دروستکردنی هەڵمەتی هاندەران دژی هەڵاواردنەکانی حکومەتی ئەمریکا و تۆمارکردنی سکاڵا لە ڕێگەی نوێنەرانی هاندەرانی تۆپی پێ بۆ فیفا دەتوانێت نادادپەروەری سەبارەت بە نرخی بلیت و پێدانی ڤیزەی بینەر کەم بکاتەوە