ستیڤ ویتکۆف نێردراوی ئەمەریکا دەڵێت: ئێران تەنیا یەک هەفتەی ماوە بۆ ئەوەی کەرەستەی پێویستی دەست بکەوێت بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم، ئەمەش هێڵی سوورە بەلای ئەمەریکاوە.

ویتکاف جەختی کردوەتەوە، کە ئەمریکا تەنها بە قسە رازی نابێت؛ واشنتۆن چاوەڕێ دەکات ئێران بە رەسمی رایبگەیەنێت کە بەدوای چەکی ئەتۆمیدا ناگەڕێت.