ڕاندال مۆر، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەمریکی و یاریزانی یانەی مینیسوتا ڤایکینگز، ڕۆژی شەممە لە تەمەنی 25 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەوەش پشتڕاستکرایەوە کە خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە زاری ڕاهێنەرەکەیەوە بڵاویکردەوە، "ئەو خۆشییەکی ڕەها بوو بۆ ڕاهێنەرایەتی".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕاندال ڕکابەرێک نەبوو کە لە تەحەددایەک پاشەکشە بکات، ئەو ئەخلاقی کارکردنی باوەڕپێنەکراوی هەبوو و هاوڕێیەکی گەورەی تیمەکە بوو کە لە هەر بارودۆخێکدا پشتگیری کەسانی دیکەی دەکرد. هەموومان خۆشمان دەویست".
هاوڕێکانی پێشووی مۆر لە سۆشیال میدیاشدا ڕێزیان لێگرت. لە ساڵی 2025 پەیوەندی بە یانەی مینیسوتا کردبوو بەڵام بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆیدا بەختی یاریکردنی بۆ تیپەکە نەبوو.
پۆلیسی شاری نیو ئەلبانی زێدی "مۆر" ڕایگەیاند کە ئەو یاریزانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.