بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران براوەی شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی بوو.

وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان وتی کە خۆشحاڵین بەوەی ئەم شەڕە بە کۆتایی گەیشت.

ناوبراو وتی: خودا یارمەتی ئەوە بدات شەڕ لە غەززە و فەڵەستینیش کۆتایی بێت و دەستی ڕژێمی زایۆنیستی لە تاوان کورت بکرێتەوە.

زەبیحوڵڵا موجاهید وتی کە ئەو وڵاتانەی لە ناوچەکە بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن، دەبێت یەک دەنگ بڕیار بدەن شەڕی غەززە و تەواوی فەڵەستین بە کۆتایی بگات و مافخواردن و کۆمەڵکوژی تەواو بکرێت./.