جام کوردی - سەرۆکی ئەمریکا بیر لە ئەگەری هێرشکردنە
سەر ئێران دەکاتەوە کە وڵاتێکە یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکانی ترانزێتی نەوتی جیهان کۆنتڕۆڵ
دەکات، ئەمە جگە لەوەی خاوەنی سێیەم گەورەترین یەدەگی نەوتی سەلمێنراوی جیهانە. لە
ئەنجامدا دەتوانێ دەرەنجامەکانی ئەم جۆرە کارە لەسەر نرخی نەوت و تێچووی ژیانی ئەمریکییەکان
خێرا و توند بێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، ئەمریکا لە
چەند هەفتەی ڕابردوودا ئامادەیی سەربازی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە و ترەمپیش
بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دەکرێت بەم نزیکانە هێرشێک بە سەرکردایەتی واشنتۆن ئەنجام
بدرێت، ئەمەش پرسێکە کە بووەتە هۆی بازدانێکی بەرچاو لە نرخی نەوتدا.
پێنجشەممەی ڕابردوو، ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە بانگەشەی
ئەوەی کرد کە "لە 10 بۆ 15 ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر درێژەدان بە دیپلۆماسی
لەگەڵ ئێران دەدات و ئەم ماوەیە بە بەس دەزانێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن"، لە درێژەدا
بانگەشەی ئەوەی کرد کە "یان لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێککەوتن یان ئەو ڕێککەوتنە بەدەست
دەهێنین کە دەمانەوێت. پێموایە زۆرترینی 10 بۆ 15 ڕۆژ بەس دەبێت".
نەوتی خاوی برێنت کە پێوەرەکانی دەریای باکوورە،
لە سێشەممەوە بەڕێژەی لەسەدا ٧ بەرزبووەتەوە و ڕۆژی چوارشەممەش بۆ یەکەمجار لە دوای
تەمموزی ٢٠٢٥ەوە بۆ یەکەمجار لە دوایین هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، گەیشتە ٧٠ دۆلار
بۆ هەر بەرمیلێک. هەروەها نەوتی خاوی ئەمریکای ڕۆژئاوای تەکساس لە ماوەی مانگی ڕابردوودا
١٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
بەڵام پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران
دەتوانێت نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبکاتەوە، ئەمەش پاشەکشەی ساڵێکە لە دابەزینی
نرخی بەنزین کە ترەمپ چەند مانگێکە شانازی پێوە دەکات. کەمبوونەوەی تێچووی سووتەمەنی
بەشێکی فشاری بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی سەردەمی جۆ بایدن و باجەکانی ترەمپ و دابەزینی
بەردەوامی خانووبەرەی قەرەبووکردەوە.
نیگەرانییەکان سەبارەت بە هێزی کڕین، ترەمپ و کۆمارییەکانی
لە ڕووی سیاسییەوە لە پێش هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی ئەمساڵدا لاواز کردووە. کەواتە
دوا شت کە پێویستیان پێیەتی شۆکێکی گەورەی نرخی نەوتە.
هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە هێشتا سیناریۆیەکی لەو شێوەیە
بەدووری دەزانرێت، هەرچەندە مەحاڵ نییە.
ئێران چۆن تۆڵە بکاتەوە؟
لە ئەگەری هێرشەکانی ئه مریکا، ئێران دەتوانێت به
مووشەک یان چەکی دیکەی هاوشێوه وەڵامی هاوینی ڕابردوو له دژی بنکەیەکی سەڕبازی ئەمریکا
و ناوچه داگیرکراوه کان (ئیسرائیل) وه ڵامی دایه وه . ئەم جۆرە پێشهاتانە دەتوانن ناوچەی
دەوڵەمەندی نەوتی کەنداوی فارس پەک بخەن، بەڵام پێدەچێت کاریگەرییەکانی لەسەر نرخی
نەوت بۆ ماوەیەکی کاتی بێت.
بەڵام تاران کارتێکی دیکەی هەیە و توانایەکی ناوازەی
هەیە: "کۆنتڕۆڵکردنی بەشی باکووری گەرووی هورمز". ئەم ڕێڕەو تەسکە کە تەنها
٢١ میل (نزیکەی ٣٤ کیلۆمەتر) پانییە، گەردنی تەنگ و ڕێڕەوی ٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوە
لە ڕۆژێکدا (نزیکەی یەک لەسەر پێنجی بەرهەمی جیهانی).
گەرووەکە تاکە ڕێگای نەوتە لە وڵاتانی دەوڵەمەند
بە نەوتی کەنداوی فارسەوە بۆ باقی جیهان. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەم دواییانەدا بە
شێوەیەکی بەرچاو لە نیگەرانییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئێران ڕەنگە سنوورێک بۆ تێپەڕاندنی
نەوت بسەپێنێت.
ڕۆب تومێل، بەڕێوەبەری باڵای پۆرتفۆلیۆی کۆمپانیای «Tortoise Capital» لە کانزاس دەڵێت: "پچڕانی درێژخایەن لە گەرووی هورمز، دەتوانێت نرخی نەوت بۆ سەرووی 100 دۆلار بنێرێت".